گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و کازمی

2022.10.03 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و کازمی

ناس کورد- 

مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە و  جەختیان لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 3-10-2022، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، پێشوازی لە مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنی نێوانیان كرایەوە.

 

ئاماژەبەوەشکراوە، "لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەحەددیاتی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری تاوتوێ كرا."