گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مووچەی هەزاران پێشمەرگە زیاد دەکرێت

2022.10.03 - 10:51
App store icon Play store icon Play store icon
مووچەی هەزاران پێشمەرگە زیاد دەکرێت

ناس کورد-

بەفەرمانی وەزیری پێشمەرگەی هه‌رێم سەرموچە بۆ زیاتر له‌ نۆ هەزارو 500 پلەدار و پێشمەرگە ده‌به‌سترێت‌ و موچەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌نوسراوێكدا كه‌ بە واژۆى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى لەسەرە، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بە دوو قۆناغ سەرموچە بە نۆ هەزار و 582 پلەدار و پێشمەرگە ده‌درێت کە سەربە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشتر لیستى یه‌كه‌مى سەرموچە بە هەزار 503 کەس دراوە و لیستی دووەمیش بەهەشت هەزار و 79 پێشمەرگە دراوە، سەرموچەی ئەو پلەدار و پێشمەرگانەش له‌لیستی موچه‌ى مانگى ئەیلولی 2022وه‌ بۆیان سه‌رف ده‌كرێت‌ و بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

 

بەهۆی به‌ستنى سەرموچەکانیانەوە، موچەی ئەو كەسانە زیاد ده‌بێت كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.