ناس کورد-
بەیانیی ئەمرۆ دووشەممە، جارێکی دیکە ئێران، تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی لە چەند ناوچەیەک کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بڵاوکراوەی بەرپرسانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (دووشەممە 3-10-2022) کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تا کاتژمێر 6:00ی بەیانی کۆماری ئێسلامی بەچڕی بنەکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە ناوچەکانی سیدەکان، بەربەزین، هەڵگورد، گەروێ زەرد و بێرمە سارد و چەن ناوچەیەکی دیکەیان بە توپ و کاتیوشا بۆردومان کرد.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکە بڵاونەکراوەتەوە.