گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’بەرپرسێکی ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرا’’

2022.10.03 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەرپرسێکی ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرا’’

ناس کورد-

دوێنێ شەو خۆپێشاندانێکی فراوان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. هەروەها دوای چوار رۆژ مانەوەی بە برینداری، فەرماندەی پۆلیسی مەریوان گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سوپای پاسداران (دووشەممە 3-10-2022) داود عەبدوڵڵایی، فەرماندەی پۆلیسی مەریوان، دوای ئەوەی چوار رۆژ لەمەوبەر لە نێو خۆپێشاندانەکان برینداربوو، شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

 

ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. 

 

پێشتریش لە شاری زاهیدان، بەرپرسێکی ئیتڵاعاتی ئێران کوژرا، جگە لەوەی لە قوم فەرماندەیەکی بەسیج کوژرا.