گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە کازمییەوە

2022.10.02 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە کازمییەوە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێکى بەبۆنەى جەژنى نیشتیمانى وڵات بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر ئەم ڕۆژە یەکێکە لە ئاماژەنماکانی هاوبەشییە عێراقییە قووڵەکان و هەروەها بەهێزی بەها نیشتمانییەکان لە وڵات کە یەکێکە لە ڕەگە بنەڕەتییەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە پەیامەکەیدا نوسیویەتى "لەم ڕۆژەدا یادی خەباتی نیشتمانی گەلەکەمان لە پێناو دیموکراسییەت و سەربەخۆیی و چەسپاندنی ئازادی دەکەینەوە، هەر لەبەر ئەمەش بەهێزکردنی شوناسێکی نیشتمانی کۆکەرەوە ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی سەرشانمانە، لە پێناو عێراق و ئایندەی نەوەکانی، ئەمەش بۆ ئەوەی لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدا ببین کە پێکەوە دەیگرینە ئەستۆ بۆ پاراستنی مێژووە پڕ لە بەخشش و پڕ لە ئەزموونەکەمان".

 

Image