گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

عەبدولـلەتیف سەلەفى: تەکفیرکردنى ئەو ژنانەى لەچک دەسوتێنن هەڵەیە

2022.10.02 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولـلەتیف سەلەفى: تەکفیرکردنى ئەو ژنانەى لەچک دەسوتێنن هەڵەیە

ناس کورد-

 

عەبدولـلەتیف سەلەفى یەکێک لەرێبەرانى رەوتى سەلەفى راگەیاند، کوشتنى ژنان لەسەر نەکردنى لەچک پێچەوانەى ئاینى ئیسلامە و ناشبێت حوکمى تەکفیرى بەسەر ئەوانەدا بدرێت کە لەپەرچەکرداردا لەچک دەسوتێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولـلەتیف سەلەفى لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا وتى "ئافرەتێک لەچکى نەکردووە یان لەچکەکەى شلکردووە شایستەى ئەوە نییە بکوژرێت و ئەوە لە دینى خوا جێی نابێتەوە و ئاین لێ بێ بەرییە".

 

وتیشى "هەروەها ئەوانەى لەچک دەسوتێنن کارێکى هەڵە دەکەن و هیچ زیانێک بەو کەسانە ناگەیەنن کە ئەو زوڵمەیان کردووە و لەجیاتى ئەوە سود بەوانە دەگەیەنن".

 

"ناکرێت شتەکان تێی نەگەین و حوکمى لەسەر بدەین لە پەچەکردارێکدا کە دەبینیت ئافرەتێک لەچکەکەى دەسوتێنێت لەرقى زوڵمى کەسێک تەکفیرکردنى هەڵەیە" عەبدولـلەتیف سەلەفى وا دەڵێت.