گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’سازش و ڕێککەوتن’’..پارتى رونکردنەوەى نوێ لەسەر کێبڕکێی سەرۆککۆمار دەدات

2022.10.02 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
’’سازش و ڕێککەوتن’’..پارتى رونکردنەوەى نوێ لەسەر کێبڕکێی سەرۆککۆمار دەدات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لەنێوان پارتى و یەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار و ئەوان سازش لەسەر ڕێبەر ئەحمەد ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێبارى (2-10-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" وتى "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەسەر کاندیدى هاوبەش، گرێکوێرەکە ئەوەیە ئەوان کاندیدیان هەیە و ئێمەش هەمانە و خەڵکى تریش هەیانە، ئێمە سازش لەسەر رێبەر ئەحمەد ناکەین".

 

وتیشى "کێشەکە شەخسى نییە، ئەو پۆستە موڵکى کوردە نەک پارتى و یەکێتى، ئەو پۆستە وەک عورفێک دانراوە بۆ گرەنتى مافەکانى کورد، ئەگەر پێشێلکارییەک کرا تەنها سەرۆککۆمار بەپێی دەستور دەتوانێت قسە بکات".

 

زێبارى باسى لەوەشکردووە، ئەو پۆستە پرۆتۆکۆلى و تەشریفاتى نییە و بەشێکە لە دەسەڵاتى جێبەجێکردن و گرەنتى جێبەجێکردنى دەستورە.