گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’داخستنى هەمیشەیی’’

هەڵوێستێک لە رەوتى سەدرەوە لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

2022.10.02 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە رەوتى سەدرەوە لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى دەستلەکارکێشاوەی رەوتى سەدر باس لە داخستنى هەمیشەیی لاپەڕەی تەوافوق و پشک پشکێنە دەکات، لە ئەگەری ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر ئەلمحەمەداوی (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و راسپاردنی سەرۆکوەزیران، یەکلاکەرەوە دەبێت ئەگەر ئەنجام بدرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ هەمیشە لاپەڕەى تەوافوق و پشک پشکێنە دادەخرێت".

 

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پلانی هەیە ڕۆژی 30-10-2022، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری بکات.  

  

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە (یەکشەممە 2-10-2022) هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی 30-10-2022، بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.   

  

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی کتوپڕ پێکهات، پێکهاتووە لە هێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھاوپەیمانی عەزم، ھاوپەیمانی سەروەریی و بابلیۆن.     

 

ناس کورد زانیویەتی، ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو وادەیە دەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.