گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

داواکارى گشتى داواى سەندنەوەى مۆڵەت لە شۆفێرى سەرپێچیکار دەکات

2022.10.02 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
داواکارى گشتى داواى سەندنەوەى مۆڵەت لە شۆفێرى سەرپێچیکار دەکات

ناس کورد-

 

سه‌رۆكی پێشوی داواكاری گشتی سلێمانی رایگەیاند، باشترین سزا بۆ سه‌رپێچییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی شۆفێران سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاكم ناز نوری بە رادیۆى هاتوچۆى سلێمانى ڕاگه‌یاند، "باشترین سزا بۆ سه‌رپێچییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی شۆفێران سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌، سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت زۆرباشتره‌ له‌سزا داراییه‌كان حه‌پسكردن".

 

وتیشى "به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ساڵی 2014 هیچ شۆفێرێكی سه‌رپێچیكار مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ نه‌سه‌ندراوه‌ته‌وه‌".

 

به‌گوێره‌ی یاسای ژماره‌ 86ی هه‌مواركراوی ساڵی 2019ی تایبه‌ت به‌هاتوچۆ، هه‌ر شۆفێرێك له‌ژێر كاریگه‌ری ماده‌ی بێهۆشكه‌ر‌و سڕكه‌ردا شۆفێری بكات، یاخود به‌كه‌مته‌رخه‌می‌و هه‌ڵه‌شه‌یی ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت‌و ببێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌كه‌سێك، مۆڵه‌تی  شۆفێرییه‌كه‌ی لێده‌سه‌ندرێته‌وه‌، كه‌ له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێت‌و له‌سێ‌ ساڵیش زیاتر نه‌بێت.