گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ ڕێگە..هەوڵى ’’زیندووکردنەوەى’’ ئاژەڵێکى چوار هەزار ساڵە دەدرێت

2022.10.02 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
سێ ڕێگە..هەوڵى ’’زیندووکردنەوەى’’ ئاژەڵێکى چوار هەزار ساڵە دەدرێت

ناس کورد-

 

دامەزراوەیەکی زانستی لە تێکساس تا ساڵی 2027 ی دیاریکردووە بۆ زیندووکردنەوەی گیانداری مامۆث بەڕێگەیەکی زانستی کە نزیکەی 4000 ساڵە لەناوچووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 گیانداری مامۆث شێوەکەی لە فیل دەچێت بەڵام کوڵکدارە و بەپێی بەبەردبووەکان لەنێوان 5 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا تاوەکو پێش 4000 ساڵ ژیاوە.

 

لوقمان حەوێز ئەندامی کۆمەڵەی گەردونناسی تێکساس (2-10-2022) لە بڵاکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دەتوانرێت مامۆث بە سێ ڕێگە بهێنرێتەوە بوون لەبەر ئەوەی تەواوی جینۆمەکانی بەردەستە، ڕێگاکان یەکەم کڵۆن کردن، دووەم لەڕێگەی پیتاندنی دەستکرد چونکە مامۆث لە خێزانی فیلی ئاسیایی نزیکە، هەروەها ڕێگەی gene.editing واتە دەستکاریکردنی جینۆمی فیلی ئاسیایی بۆ نمونە و گۆڕینەوەی بە جینۆمەکانی مامۆث…

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

دامەزراوەی Colossal.Bioscineces کە لە تێکساسە و ساڵی 2021 دامەزراوە ئاشکرای کرد کە ئێستا پڕۆژەی زیندووکردنەوە و هێنانەبوونەوەی گیانداری مامۆثیان لەبەر دەستە و تا ساڵی 2027 بە شیوەیەکی زانستی ئەو کارە دەکەن…

 

بنچینە و نەخشەی ژیان یان بڵێین هەر زیندەوەرێک یان ڕووەکێک لە بەکتریایەکەوە تاوەکو مرۆڤ لە کۆمەڵێک ڕایەڵەی DNA پێک دێت، ئەوانیش لەناو ناوکی خانەی زیندوو بەناو یەکداو پێچێنراون لەسەر کرۆمۆسۆمەکان، ئێستا مرۆڤ نەخشەسازی تەواوی DNA یەکانی زۆربەی گیاندارانی لەلایە، بۆ نمونە نەخشەسازی تەواوی دی ئێن ئەیەکانی مرۆڤ لە ساڵی 2000 لە ئەمەریکا تەواوکراو وئەو کاتە لەلایەن سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا بیڵ کلینتۆن ڕاگەیەنرا...

 

بۆ زانیاریتان ئێستا لە ڕێگەی لقێک لە زانستی بایۆلۆژی زانستی جینەتیکی هەنگاوی زۆر گەورە چۆتە پێش، بۆ نمونە بەبوونی نەخشەسازی تەواوی هەموو جینۆمەکانی زیندەوەرێک و بوونی تەواوی ئەو جینۆمامنە لەبەر دەست دەتوانرێت ئەو گیاندارە دروست بکرێتەوە یان بهێنرێتەوە بوون ئەگەر نەشمابێت، بێ گومان جارێ هەندێک بەربەستی ئەتیکی و یاسایی هەیە لە سەرانسەری جیهان بۆ نمونە کاتێک باسەکە دێتە سەر مرۆڤ…

 

لە ساڵی 2013 هەندێک خانەی پارێزراوی گیانداری مامۆثی لەناوچوو لە ژێر چینە بەستەڵەکەکانی سایبیریا لە ڕووسیا دۆزرایەوە، لەو خانانە توانرا کۆی جینۆمەکانی ئەو گیاندارە دەربهێنرێت و نەخشەسازی بۆ بکرێت و ئێستا بەردەستی مرۆڤە، بۆیە ئەم کارە لەڕووی زانستی و پڕاکتیکیشەو ئێستا مومکینە، لە ڕاستیدا ئەمە یەکەمجار نیە مرۆڤ ئەوە دەکات، لەساڵی 2003 بۆ یەکەمجار بزنە کێوی pyrenean.ibex کە وێنەکەم لە کۆمێنت داناوە زیندوو کرایەوە بۆ ماوەیەکی کورت، ئێستا تەنیا هەندێک بەربەستی ژینگەیی هەیە لەپێش ئەو کارە بۆ نمونە لەئەگەری زیندووکردنەوەی گیاندارێک کە قڕ بووە و نەماوە و ژینگەی پێویستی نیە بۆ ژیان ئایا هێنانەوەی ئەو گیاندارە بۆ بوون شتێکی ئەتیکی و ئەخلاقیە یان نا..؟

 

دەتوانرێت مامۆث بە سێ ڕێگە بهێنرێتەوە بوون لەبەر ئەوەی تەواوی جینۆمەکانی بەردەستە، ڕێگاکان یەکەم کڵۆن کردن، دووەم لەڕێگەی پیتاندنی دەستکرد چونکە مامۆث لە خێزانی فیلی ئاسیایی نزیکە، هەروەها ڕێگەی gene.editing واتە دەستکاریکردنی جینۆمی فیلی ئاسیایی بۆ نمونە و گۆڕینەوەی بە جینۆمەکانی مامۆث...