گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی بارانبارینی چڕ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

2022.10.02 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی بارانبارینی چڕ لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەم مانگەش کەشوهەوای هەرێم وشک دەبێت، بەڵام لە سەرەتای مانگی 11دا بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و ئەگەری بارانبارینی باش هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 2-10-2022) ڕایگەیاند، "سەبارەت بە دەستپێکردنی باران تا ئێستا ئەوەی ھەیە لەم مانگەدا زیاتر کەشێکی وشکە و سیستەمی بەرزەپەستانەکان بەردەوامیان دەبێت کە ئەمەش رێگرە لەھاتنی شەپۆلی باشی بارانبارین تەنھا حاڵەتی لاوازی بارانمان دەبێت لەماوەکانی داھاتوودا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەدوای ناوەراست و کۆتایی ئەم مانگەوە وردە وردە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکان بەرەو ناوچەکانمان چالاک دەبن ئەگەریش ھەیە لەسەرەتای مانگی 11دا شەپۆلێکی شێدار و باراناوی ڕووبکاتە ناوچەکە ھەرچەندە ماوەکەی دوورە و گۆرانکاری کەشوھەواش زۆرە لەم کاتەدا بەڵام پشت بەخوا بارانێکی باش لەو ماوەیەدا سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ."