گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

2022.10.02 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

سەرپەرشتیاری لیژنەی کامێراکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕەتیکردەوە تاوەکو ئێستا کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی خرابنەکار و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی کەوتنەکاری کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە. 

 

عەمید سەعدوڵا عەزیز، سەرپەرشتیاری لیژنەی کامێراکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (یەکشەممە 2-10-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "تاوەکو ئێستا کامێرا نوێیەکانی هاتوچۆ ئەوەی پێی دەوترێت (خاڵ بۆ خاڵ) نەخراونەتەکار و هیچ وادەیەکیش دیارینەکراوە بۆ خستنەکاریان." 

 

وتیشی، "ئەوەی باس دەکرێت پڕوپاگەندەیە و هیچ ڕاستییەکی تێدانییە." 



بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان نیگەرانن لە دانانی ئەو کامێرایانە کە بە سیستمی (خاڵ بۆ خاڵ) سزاکە دیاری دەکات و پێیان وایە، هیچ شۆفێرێک ناتوانێت لەو سزایە دەربازی بێت.