گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌كارهێنانی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان لەنێو فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم راگیرا

2022.10.02 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
به‌كارهێنانی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان لەنێو فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم راگیرا

ناس کورد-

‎بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، لەنێو تەواوی فەرمانگە و داموده‌زگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌كارهێنانی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان راگیرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە میدیای پارتی، ، 2ـی تشرینی یەکەمی 2022، ڕاگەیاند، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڕیاریدا به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.

 

دەشڵێت، ئەو بڕیارە تەنها پڕۆژەی ئینتەرنێتی میری دەگرێتەوە کە حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ فەرمانگەکانی دابین دەکات.

 

جەمال ئەحمەد گوتیشی، ئەم هەنگاوەی وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پاڵپشتە بەوەی کە ئەم ئینتەرنێتە پێویستە تەنیا بۆ کاروباری فەرمی بەکاربهێندرێت، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری کارووباری فەرمیدا، بۆ ئەوەی فەرمانبەران لە کاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی کاری لاوەکی نەبن و لە خزمەتی هاوڵاتییان بن.