گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ و پلانی حکومەت لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاشکرا کرا

2022.10.02 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ و پلانی حکومەت لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، راپۆرتێکیان لەبارەی چەند پرسێکی دارایی ئامادەکردووە و بڕیارە وەزیری دارایی بۆ ئەو مەبەستە بێتە پەرلەمان کە چەندین پرس لەخۆدەگرێت، لەوانە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ئیلخانی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 2-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی وت، " راپۆرتێکمان لەبارەی چەند پرسێک ئامادەکردووە و چاوەرێ دەکەین کە وەزیری دارایی بێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەبارەی ئەو راپۆرتە بکەین و وەڵامی پرسەکانی تێیدا باس کراوە بداتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو راپۆرتەی ئامادەکراوە لەسەر چەندین پرسە، لەوانە پلەبەرزکردنەوە و بابەتی مووچە و ھەروەھا لەسەر بوودجەشە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حکومەت خۆی پلانی داناوە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە، بەڵام پلانێکی داراییشی پێویستە چونکە رێژەیەک لەمووچەی فەرمانبەران زیاد دەبێت، بۆیە ئەو پارەی بۆ مووچە تەرخان دەکرێت پێویستە برێکی زیاتربێت بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوە ئەنجام بدرێت".