گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان

2022.10.01 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان

ناس کورد- 

 

پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت، ئەو فراکسیۆنانەی بەشدارن لە حکومەت، خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خۆڵی ئێستای پەرلەمان، دەشڵێت، زەمینەسازی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عوسمان سێدەری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 1-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "بڕیار بوو یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کارا بکرێتەوە، بەڵام دیارە تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوە ناچێت، مەبەست لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ئەوەیە لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرسی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، کەس خوازیاری ئەو ڕەوشە نییە، بەڵام نایشارینەوە ڕەوشی عێراقیش کاریگەریی ھەبووە لەسەر ھەرێمی کوردستان.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلان و بەرنامە ھەیە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، پڕۆژەیەک ئامادە دەکرێت لەلایەن فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئێستا زەمینەسازی دەکرێت بۆ ئەوەی پەرلەمان کۆبوونەوەیەک لەبارەی بابەتی درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی بەڕێوە ببات، بەڵام وادەکەی دیاری نەکراوە''.

 

باسی لەوەشکردووە، "ھەوڵەکان دەستیان پێ کردووە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ئەو فراکسیۆنانەی بەشدارن لە حکوومەت لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ئەوانیش فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و پێکھاتەکان، ھەرکاتێک گەیشتنە ئەنجامێک کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.''