گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە

2022.10.01 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتووانی سەیدسادق دەکەم و هاوده‌رد و هاوخەمیانم." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی: 

 

بە داخێکی گرانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەر پێنج پێشمەرگەی دلێر (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال حه‌مه‌، ئەردەڵان جەمال مه‌جید، توانا نەسرەدین حه‌مه‌د و سەروەر ئەنوەر مه‌حموود)م پێگەیشت کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان بوونە قوربانی.

 

بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەید سادق دەکەم و هاوده‌رد و هاوخەمیانم.

 

لە خوای مەزن داواکارم گیانیان بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.