گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بکوژی ئارام فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە و بەرەو هەولێر هەڵهاتووە

2022.10.01 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژی ئارام فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە و بەرەو هەولێر هەڵهاتووە

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە گوندێکی نزیک حاجیاوا لە ڕاپەڕین گەنجێک بە ناوی "ئارام حەسەن" بەهۆی شەڕە تەقەوە کوژرا، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، تۆمەتبارەکەش ئەفسەرە لە هێزەکانی پێشمەرگە و بەرەو هەولێرهەڵهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد کە لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە، شەوی ڕابردوو لە گوندی گرنجان لە نزیک حاجیاوا لە نێوان دوو بنەماڵەدا بووەتەشەڕ کە نزیکەی ساڵێکە کێشە لە نێوانیان دروستبووە، پاش ئەوەی تەقە دروست بووە، ئارام حەسەن کە خاوەنی دوو منداڵە فیشەکی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی تری هەمان بنەماڵە بریندار بووە.

 

ناس کورد زانیویەتی پێشتر بنەماڵە کوژراوەکە سکاڵایەکی یاساییان لە بنەماڵەی بکوژەکە لە دادگا بردووەتەوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە کە ئەفسەرە لە هێزەکانی یەکەی 80ی پێشمەرگە لەگەڵ کوڕێکیدا بەرەو هەولێر هەڵهاتووە.

 

پێشتر تۆمەتباری سەرەکی تەقەی لە کەسێکی تر کردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.