گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاری

ڕۆبۆتە تازەکەی ئیلۆن مەسک زۆر لە مرۆڤ دەچێت و چاودێری بەساڵاچووان دەکات

2022.10.01 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆبۆتە تازەکەی ئیلۆن مەسک زۆر لە مرۆڤ دەچێت و چاودێری بەساڵاچووان دەکات

ناس کورد-

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا دوێنێ هەینی لە میانی چالاکیی "ڕۆژی زیرەکی دەستکرد" کە لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانەوە ڕێکخرابوو، ڕۆبۆتی بەناوبانگی "ئۆپتیموسی" نمایش کرد کە زۆر لە مرۆڤ دەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیلۆن مەسک کە یەکەم ملیاردێرە لە جیهاندا (1ی تشرینی یەکەمی 2022) ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدان و بەرهەمهێنان لە بواری ڕۆبۆتیکدا بەنرختر و بەسوودتر دەبێت لە ئۆتۆمبێلەکانی بێ شۆفێر کە سەرەڕای چەندین بەڵێن بۆ پێشخستنی، بەڵام هێشتا نەبوونەتە واقیع.

 

مەسک نموونەیەکی لە ڕۆبۆتە نوێیەکەی لەسەر ستەیج نمایش کرد و سڵاوی لە ئامادەبووان کرد، هەروەها گرتە ڤیدیۆییەکی ڕۆبۆتەکە نمایش کرا کە تێیدا کار دەکات و سندوقێکی هەڵگرتووە و دەیگوازێتەوە و بەناو کارگەی تێسلادا گوزەر دەکات.

مەسک لەو بۆنەیەدا کە لە ئۆفیسی تێسلا لە پالۆ ئاڵتۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو گوتی، "ئامانجمان ئەوەیە کە بە خێرایی ڕۆبۆتێکی بەسوود لە شێوەی مرۆڤ دروست بکەین، هێشتا کاری زۆری ماوە بۆ باشترکردن و سەلماندنی ئۆپتیموس."

 

گوتیشی، "لە داهاتوودا دەتوانرێت ڕۆبۆت لە ماڵەکاندا بەکاربهێنرێت، ژەمی ئێوارە ئامادە بکات، چیمەن ببڕێت، چاودێری بەساڵاچووان بکات، تەنانەت ببێتە هاوڕێ بۆ مرۆڤ."

 

مەسک ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆبۆتەکانی هاوشێوەی مرۆڤ لە ئێستادا "مێشکیان نییە"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەوان ئەو زیرەکیانەیان نییە کە بە تەنیا لە جیهاندا بسووڕێنەوە، هەروەها گرانن و بە ڕێژەیەکی کەم دروست دەکرێن.

 

هەروەها باسی لەوەشکرد کە بە پێچەوانەوە ئۆپتیموس دەبێتە "ڕۆبۆتێکی زۆر داهێنەرانە"، و بە ڕێژەیەکی زۆر زۆر بەرهەم دەهێنرێت، ڕەنگە لە کۆتاییدا ملیۆنان یەکە، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی زۆر کەمتر بێت لە ئۆتۆمبێلێک یان کەمتر لە 20,000 دۆلار.