گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەى دۆخی ئەمنی

2022.10.01 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەى دۆخی ئەمنی

ناس کورد-

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، پلانی ئەمنی تایبەت بە پاراستنی خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بەپێی پێشهات و بەرەوپێشچوونە ئەمنییەکان نوێ دەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ لە سێیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ساڵی 2019دا، جارێکی تر خۆپیشاندان لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا دەستیپێکردەوە، ماوەیەک یەک هەفتەیە هێزێکی زۆر لە بەغدای پایتەخت بڵاوەی پێکراوە.

 

یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا (1ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕایگەیاند، "دۆخی ئەمنی لە سەرجەم پارێزگاکاندا باشە."

 

گوتیشی، "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان چەند ڕاسپاردەیەکی دەرکردووە کە چەک بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن."

باسی لەوەشکرد کە "چەند ماڵپەڕێک هەواڵی درۆ و ناڕاست بڵاودەکەنەوە کە ئامانج لێی دروستکردنی پشێوی و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە."

 

یەحیا ڕەسوڵ جەختیکردەوە کە "ژووری ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بە جدی کاردەکات و ئاسایشی ئەو گۆڕەپانانە دەپارێزێت کە خۆپیشاندانیان تێدایە."

 

بۆیە "داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین کە مامەڵە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بکەن بۆ ڕێگری لە هەر هەوڵێکی نانەوەی پشێویی لە خۆپیشاندانەکاندا."