گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەرهەم ساڵح: بۆردومانەکەی ئێران مایەی قبوڵ کردن نییە

2022.10.01 - 00:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: بۆردومانەکەی ئێران مایەی قبوڵ کردن نییە

ناس کورد- 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەو بۆردومانەی ئێران پێشهاتێکی مەترسیدارە و مایەیی قبوڵکردن نییە و پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی وڵات و بەتایبەتی بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەوهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، "ئەم بۆردوومانەی ئێران پێشهاتێکی مەترسیدارە و مایەیی قبوڵکردن نییە و پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان."

 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا بەرهەم ساڵح رایگەیاند، "بەردەوامبوونی تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێگای قبوڵکردن نییە و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتە و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت. "

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و دۆسییە ئەمنییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و دراوسێیەتی باش و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و رەتکردنەوەی چارەسەری یەکلایەنە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پێویستی رێزگرتن لە سەروەری عێراق."  

 

ئەوەش هاتووە، "هاوکات جەختکرایەوە بڕیاری فەرمی دەوڵەتی عێراق و سیاسەتی دەرەوەی یەکخراوە و بڕیاردراوە عێراق نەکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ و کێشەکانی لایەنەکانی دیکە و دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوخۆیی، هەروەک چۆن عێراق رەتی دەکاتەوە ببێتە سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر هیچ لایەنێک، هەروەها دووپاتکرایەوە لە هاوبەشی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و ئاسایشی عێراق، بۆیە گرنگە گفتوگۆ و دیالۆگ و رێککەوتنی لەبارەوە بکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش و پارێزگاریکردن لە سەروەری عێراق و سەلامەتی خاک و خەڵکەکەی."