گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە مستەفا کازمییەوە

2022.09.30 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مستەفا کازمییەوە

ناس کورد-

مستفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، رێنمایی بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران ده‌ركرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شانەی ئەمنیی عێراق (هەینی 30-9-2022) ڕایگەیاند، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە دووپات دەکاتەوە کە دەستوور ڕێگەی پێداوە و داواش لە خۆپیشاندەران دەکات هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن لە پاراستنی دامەزراوە و موڵک و ماڵی دەوڵەت.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە له‌و رێنماییانه‌ی پێشتر ده‌ركراوه‌ كه‌ پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ته‌واوی پارێزگاری له‌ خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز بکەن و دووپاتی کردووەتەوە، " به‌كارهێنانی چەک و ته‌قه‌کردن و ئازاردانی خۆپیشاندەران قەدەغەیە."