کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەوی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای دهۆک لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل، کەسێک گیانی لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینى هەندێکیان سەختە. . ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی مێرا لەسەر ڕێگای خەرابابکێ، سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا و کیا ئۆپتیما و نیسان سەنی تاکسی پێکیاندادا. . وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕوداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 10 کەسی دیکە برینداربوون و برینی هەندێکیان سەختە. . ئەمە لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ سێشەممە لە سنوری پارێزگای دهۆک، لە سێ ڕوداوی هاتوچۆی دیکەدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون. .