گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆ لە سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

2022.09.30 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆ لە سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

هاتوچۆی سلێمانی ڕەتیکردەوە کامێرا نوێیەکانی هاتوچۆ لە سلێمانی کەوتبنە کار، هیچ وادەیەکیش نییە بۆ کەوتنەکاری پڕۆژەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 30-9-2022، دەنگۆی کەوتنەکاری کامێراکانی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی بڵاوبووەوە. 

 

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە "ناس کورد"ی وت، "هیچ کامێرایەکی هاتوچۆ نەکەوتووەتەکار و ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە." 

 

وتیشی، "تاوەکو ئێستا ئەو پرسە لە هاتوچۆی سلێمانی ماوە و هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ کەوتنەکاری کامێراکان، نازانین چ بڕیارێک لەوبارەیەوە دەدرێت".