گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و باس لە قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت

2022.09.30 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و باس لە قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت

ناس کورد-

بڕیاره‌ سبه‌ینێ شەممە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرین له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقیش خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، بەڵام بەرپرسێکی ئەمنی دەڵێت، قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان (هەینی 39-9-2022) رایگه‌یاند، بۆ خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ینێ شەممە و سێیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرین، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته‌ حاڵەتی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی و هه‌موو هێزه‌كانیشیان ئاگادراكردووه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران بکەن و چەک بەڕووی خۆپیشاندەران بەرزنەکەنەوە.  

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منیی توند بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆپیشانده‌رانه‌ و لەئێستادا هیچ بڕیارێك بۆ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنی ده‌روازه‌كانی به‌غدای پایته‌خت نییه‌.

 

جێگری  فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان جەختیشی کردەوە لە بێ لایه‌نی خۆیان له‌ رووداوه‌كان و دەڵێت، "توندوتۆڵكردنی رێكاره‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی وڵاتانە له‌ به‌غدا."