گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

2022.09.30 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

ناس کورد- 

به‌هۆی بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی كوردستان، داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی پەرلەمانی عێراق ده‌كرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا، ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ پرلەمانی عێراق (هەینی 30-9-2022) ڕایگەیاند، "زیاتر له‌ 100 په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی پەرلەمانی عێراق، داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانیان كردووه‌، ئەوەش به‌هۆی بۆردومانه‌ به‌رده‌وامەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان." 

 

ماوه‌ی چەند ڕۆژێکە ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆپبارنكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جگە لە بۆردومانی بنكه‌ و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات لە ڕزگوێز و کۆیە و پردێ و له‌ ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق (پێنجشەممە 29-9-2022) بانگهێشتی محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتی داوه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌.