گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەی سیاسەتمەدارانیشی تێدایە

ڕاپۆرتێک؛ پارەیەکی زۆری حکومەتی هەرێم و عێراق لەناوچوو

2022.09.30 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک؛ پارەیەکی زۆری حکومەتی هەرێم و عێراق لەناوچوو

 

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "جیرۆزەلیم پۆست" زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری سیاسەتمەداران عیراق و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوبنان "بەهەڵم" بوون و لەئێستادا ناتوانرێت ئەو پارەیە بگەڕێندرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتەکەدا "جیرۆزەلیم پۆست" لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵایکردووەتەوە، "زیاتر لە 18 ملیار دۆلار لەژێر ناوی کەسایەتیی عێراقی و کۆمپانیاکان یاخود دەزگا حکومییەکان لە بانکی لوبنان دانراون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژمارەکان زۆر زیاترن، سیاسەتمەدار هەن ترسی سزادانیان هەیە، بۆیە هەژماری بانكیان بە ناوی كەسایەتی لوبنانی کردووەتەوە، کە زۆریان شوێنکەوتووی حزبوڵا و بزووتنەوەی ئەمەلن، یاخود دڵسۆزی ئێرانن، جگە لە هەندێک کەسایەتی سوننەش."

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، زیاتر لە ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار لەو پارەیەوە هی حكومەتی عێراقە و زیاتر لە 650 ملیۆن دۆلاریش هی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەوانەی دیکەش هی کەسایەتییە سیاسییەکان و بازرگانان و کەسانی دیکەن کە خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقن و پارەکانیان بە ناو و ڕەگەزنامەیان لە بانکەکانی لوبنان دانراوە.

 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، " ئەگەر ئەو کەس و دەزگایانە یاخود، حکومەتی عێراق و هەرێم بیانەوێت پارەکەیان بكشێننەوە، بانكی ناوەندیی لوبنان ناتوانێت داواكارییەكەیان جێبەجێ بكات، چونكە نەختینەی پێویستی نییە."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "تا نەختینەی نەبێت، ئەو پارانە تەنها بە ژمارە لە بانکەکاندا دەمێننەوە."

 

بەگوێرەی رۆژنامەی "جیرۆزەلیم پۆست" گەندەڵی سیاسی لە عێراقدا هۆکارێکە بۆ بردنە دەرەوەی پارە و ئەو سیاسەتمەدارانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو پارەیەیان بەدەست هێناوە، بە بەردەوامی لە بانکە بیانییەکان دایاندەنا، بەڵام کاتێک حکومەتی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2017، دەستی کرد بە سەپاندنی سزا بەسەر هەندێک لە سیاسەتمەداراندا، دانانی پارە لە دەرەوەی وڵات قورس بوو، تەنها ئەو وڵاتانە نەبێت کە سزاکانی ئەمریکایان جێبەجێ نەکرد.