گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

2022.09.30 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ناس کورد- 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاند کە تۆمەتبار کراون بە تێوەگلان لە بازرگانی پترۆکیمیایی و نەوتی ئێران کە پێنجیان بنکەکانیان لە وڵاتی چینە، ئەوەش لە کاتێکدا هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران لە ئارادایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز (هەینی 30–2022) وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای خستە سەر تۆڕێک لە کۆمپانیاکان کە بەشداربوون لە مامەڵەکردن و گواستنەوەی نەوتی ئێران کە بە وتەی خۆی فرۆشتنی سەدان ملیۆن دۆلاری بەرهەمە پترۆکیمیایی و نەوتییەکانی ئێرانە بە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت، "ئەو چالاکییە بەڵێندەرەکان و کۆمپانیاکانی پێشەنگەکانی ئێرانی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، هۆنگ کۆنگ و هیندستانی کردووەتە ئامانج." 

 

هاوکات، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە دوو کۆمپانیای دیاریکردووە کە بنکەکانیان لە چینن.

 

بلینکن کۆمپانیای ژۆنگگو ستۆریج و گواستنەوەی تۆمەتبار کرد بە بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی بازرگانی نەوتی خاو بۆ نەوتی ئێران و هەروەها کۆمپانیای WS Shipping Co Ltd بە گواستنەوەی نەوت لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە کە بەرهەمی نەوتی ئێرانی گواستووەتەوە.

 

هەر لەوبارەیەوە، برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی ئێران ڕایگەیاند، "تا ئەو کاتەی ئێران تەواوی داواکان بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پلانی هەمەلایەنەی کارکردنی هاوبەش ڕەتدەکاتەوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی سزاکانی لەسەر فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران."