گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئێران باسی هەرێمی کوردستان دەکات و هۆشداری دەدات

2022.09.30 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران باسی هەرێمی کوردستان دەکات و هۆشداری دەدات

ناس کورد-

 

سوپاسالاری ئێران لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر، هۆشداری دا، ئێران وەڵامی توندیان دەداتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (هەینی 30-9-2022) ڕایگەیاند، "زانیاریی وردمان لەسەر بنکە سەربازییەکانی هەولێر و دهۆک و هەریر لە عێراق هەیە، بەڵام لەئێستادا هێزەکانمان تەنها هێرش دەکەنە سەر جوداخوازەکان (حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان) و هیچ جوڵە و چالاکییەکمان بەرامبەر ئەمریکا نابێت".

 

سوپاسالاری ئێران باسی لەوەشکرد، "لێدوانی ئەمریکا لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنە شەڕکەرەکەی ئێمە لە هەولێر، ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەوان دەستیان لەگەڵ جوداخوازەکان (حزبەکانی رۆژهەڵات) تێکەڵکردووە و هاوکارییان دەکەن." 

 

هۆشداری ئەوەشی داوە، "با ئەمەریکا بزانن تۆڵەسەندنەوەمان بۆ ئەو کارە لەجێی خۆی دەمێنێتەوە و هێزە چەکدارەکانمان وەڵامیان دەبێت".