گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

موقتەدا سەدر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە

2022.09.30 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر "حکومەتی تاڵیبان"ی بە هۆکاری ئەو بۆردومانانە زانی کە شیعەکانی لە ئەفغانستان کردە ئامانج و هەروەها پەیامێکیش ئاڕاستەی سعودیە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا (هەینی 30-9-2022) داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد دەستوەردان بکەن و ئازارەکانی گەلی ئەفغانستان بوەستێنن و حکومەتی تاڵیبان بە توندڕەو ناودەبات.

 

سەدر کە تآڵیبان بە تیرۆرکرنی موسڵمانان تۆمەتبار دەکات، هاوکات داوای لە سعودیە کرد بۆ دەستوەردان لەو ڕووداوانەی لە ئەفغانستان ڕوودەدەن، "چونکە ئەوە ئەرکی ڕەوای خۆیەتی".