گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سوپای پاسداران: هێرشەکان تا چەک داماڵین بەردەوام دەبن

2022.09.29 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای پاسداران: هێرشەکان تا چەک داماڵین بەردەوام دەبن

ناس کورد-

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، زنجیرە هێرشە موشەکییەکان بۆسەر گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن "تاوەکو چەک داماڵینی تەواوەتی".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "دوابەدوای پەرەسەندنی خراپەکارییە بەرفراوانەکانی گرووپە جوداخوازەکان لە ناوچەکانی باکوری عێراق و بوونی ڕۆڵ و تێوەگلانی ڕاستەوخۆی هەندێک لەو گرووپانە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمدواییە، سوپای پاسداران هێرشی موشەکی کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات."

 

جارێکی تر داوای لە حکومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە "جددیتر بەرپرسیارێتیەکانیان بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران نیشان بدەن وەک دراوسێیەک".

 

دوێنێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشکانییه‌کانی سوپای پاسداران رایگەیاند، بە 73 موشکى بالیستى 42 بنکە و بارەگاى حزبەکانى رۆژهەڵات بۆردومانکراون و پێویستە هەرێم بڕیارى دەرکردنى ئەو حزبانە بدات.

 

جەنەڕاڵ پاکپوور لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئامانجەکانى دژه‌ ئێران له‌ قووڵایی کوردستانی ئێراق له‌ لایه‌ن یه‌که‌کانی فڕۆکه‌ بێفڕۆکه‌وان و موشه‌که‌کانی پاسداران بۆردومانکراون و هێرشەکان تا چەکداماڵینی تەواوەتی گروپەکان بەردەوام دەبن.

 

رونیشیکردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی قەرارگاى حەمزە ئەنجام دراوە، ئامانجەکان بە وردی لە قووڵایی هەرێمی کوردستانی عێراق بە 73 مووشەکی بالستیکی زەمین بە زەمین بۆردومانکراون.

 

جەنەڕاڵ پاکپوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپراسیۆنەکە بۆ سەر 42 ئامانج بووە کە له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا 400 كیلۆمه‌تر له‌ یه‌كتر دوور بوون.

 

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ زه‌مینییه‌كانی پاسداران جەختیکردەوە کە پێویستە ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان گرووپه‌کانى دژه‌ ئێران دەربکەن.