گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکانی بزانە

قەرزی بچوک بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

2022.09.29 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
قەرزی بچوک بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک دەربچێت و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییش دەڵێت، ڕێکاری نوێ دەگرینە بەر و گۆڕانکاری بەسەر مەرجی سوودمەندبووندا ھاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (29ی ئەیلولی 2022) ڕاگەیاند، "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێک ھێناوە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک، لیژنەکە ھەموو کارەکانی تەواو کردووە و ئێمە چاوەڕێین لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕێز سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دابەشەکردنی قەرزی بچووک دەر بکات و ئێمەیش دەست بە جێبەجێکردنی بکەین.''

 

لەبارەی مەرجەکانیشەوە کوێستان محەمەد ڕوونی کردەوە: "حکوومەتی ھەرێم ھەندێ ڕێکاری دیکە دەگرێتە بەر، واتە مەرجەکانی پێدانی قەرزی بچووک وەک پێشتر نابێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئێمە ھەندێ ڕێکاری نوێمان گرتووەتە بەر و بەپێی ئەو ڕێکارانە ھاووڵاتییان دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی قەرزی بچووک.''

 

پێش ھاتنی قەیرانی دارایی لە ڕێگەی قەرزی بچووکەوە سەدان کەس لە ھەرێمی کوردستان بوونەتە خاوەن کار و سوودمەند بوون لە وەرگرتنی قەرز