گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟!

یەک لەسەر سێی زانایان دەترسن ڕۆبۆتەکان کۆتایی بە ژیان بهێنن لەسەر زەوی

2022.09.29 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
یەک لەسەر سێی زانایان دەترسن ڕۆبۆتەکان کۆتایی بە ژیان بهێنن لەسەر زەوی

ناس کورد-

یەك لەسەر سێی زانایانی زیرەكی دەستكرد ترسیان هەیە لە كۆتاییهاتنی جیهان هەیە بەهۆی ڕۆبۆت یان سیستەمی فێربوونی خودکار و پێیان وایە مەترسییان كەمتر نییە لە جەنگی ئەتۆمیی سەرتاسەری، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەک کە ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەیەکی بنکۆڵکاری ئاماژەی بەوە دەکات کە زانایانی ژیانی ڕاستەقینە ئەو بیردۆزە ڕەتناکەنەوە کە لەوانەیە زیرەکی دەستکرد کۆتایی بە ژیانی مرۆڤ بهێنێت لەسەر زەوی و لەوانەیە ببێتەهۆی کارەساتێک کە زۆر هاوشێوەی جەنگی ئەتۆمیی گشتگیر بێت.

 

لە توێژینەوەکەدا کە تیمێکی زانکۆی نیویۆرک ئەنجامی داوە، 327 زانا بەشداریان کردووە کە توێژینەوەیان هەیە لە زیرەکی دەستکرددا و 36%ی پێیان وایە کە "دەکرێت زیرەکی دەستکرد و سیستەمی فێرکردنی خودکار ببێتەهۆی کارەسات لە سەدەیەدا کە مەترسییەکەی کەمتر نییە لە شەری ئەتۆمیی گشتگیر."

 

بەڵام 73%ی ئەو زانایانە پێیان وایە زیرەکی دەستکرد دەکرێت ببێتەهۆی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، لە کاتێکدا 61%یان رایانگەیاندووە کە کۆمپانیا تایبەتەکان کاریگەرییەکی زۆر بەرچاویان هەیە لەم بوارەدا.