گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پارتی هەڕەشە لە بەغدا دەکات: هەموو ئەگەرەكان لە بەردەم هەرێم کرایەوە

2022.09.29 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی هەڕەشە لە بەغدا دەکات: هەموو ئەگەرەكان لە بەردەم هەرێم کرایەوە

ناس کورد-

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی ئێران دەستی پێكردووە سەرەتایەكی مەترسیدارە و لە حاڵەتی بێدەنگیی عێراق، هەموو ئەگەرەكان لە بەردەم هەرێمی كوردستان كراوە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی (29ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، ”ئەگەر بەم شێوەیە حكوومەتی عێراق لاواز بێ و توانای پاراستنی سەروەریی وڵاتەكەی نەبێت، ئەوا حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو دەرگاكانی لەبەردەمدا كراوەتەوە، تەنانەت ئەوەی داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات زەوی و ئاسمانی بپارێزێت، داوا لە هێزی نێودەوڵەتی بكات بێت ئەرز و ئاسمانی بپارێزێت“.

 

ڕوونیشی كردەوە كە ناكرێ ئەم تاوانانە بەردەوام بێت، ڕۆژێك توركیا و ڕۆژێك ئێران سەروەری پێشێل بكەن، ”ئەم بێهەڵوێستییەی عێراق وادەكات كە ئێران ئەم ناوچەیە بە بەشێك لە ئەركی خۆی بزانێت و بیەوێت هێرش بكاتە سەری و سوپا بجووڵێنێت“.

 

هەروەك ئاشكرای كرد: ”ئەگەر پێشتر لەسەر سنوورەكان تۆپباران و بۆردومانیان كردووە، ئەوەی دوێنێ ئێران كردوویەتی، دەستپێكێكی زۆر مەترسیدارە، تۆ بێی لە قووڵایی هەرێمی كوردستان، لە پردێوە تا دەگاتە سنووری سلێمانی و شارەزوور و هەموو ئەو ناوچانە بگرێتەوە، دەیان هێرشیش بە درۆن و كاتیۆشا كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان“.