گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بەزاندنى خاکى هەرێمى بە قوڵایی 140 کیلۆمەتر راگەیاند

2022.09.29 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بەزاندنى خاکى هەرێمى بە قوڵایی 140 کیلۆمەتر راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزیرى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، رۆژى سێ شەممە هێزەکانیان بە قوڵایی 140 کیلۆمەتر چونەتە ناو خاکى باکورى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خلوسى ئاکار (29-9-2022) بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاند، رۆژى سێشەممە هێزەکانیان 16 ئەشکەوت و بنکەى پەکەکەى لە چیاى ئاسۆس خاپورکردووە و بە قوڵایی 140 کیلۆمەتر چونەتە خاکى باکورى عێراق.

 

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە سنورى سیدەکان و برادۆستیان بەسەختى بۆردومانکرد.

 

فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق (28-9-2022) لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا وتى "ئێمە كێشەمان لەگەڵ رێكخراو و لایەنە چەكدارەكانی وەك پارتی كرێكارانی كوردستان هەیە، كە حزبێكی چەكداری توركیایە، كاتێك رووی كردە عێراق كێشەی بۆ حكومەتی عێراق و حكومەتی كوردستان دروست كرد".  

  

 

وتیشى "چووینە ئەنجوومەنی ئاسایش و سكاڵامان لەسەر بۆردومانەكەی توركیا لە زاخۆ تۆماركرد، لێكۆڵینەوەكانیش لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەردەوامن".