گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکار نرخى بەنزین دادەبەزێنن

2022.09.29 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هۆکار نرخى بەنزین دادەبەزێنن

ناس کورد-

 

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایگەیاند، لەئەمڕۆوە نرخى بەنزین دادەبەزێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن قادر (29-9-2022) بە "ناس کورد" ى وت "لەکاتژمێر چوارى عەسرەوە نرخى هەر سێ جۆرەکەى بەنزین 50 دینار دادەبەزێت".

 

وتیشى سۆپەر بۆ 1350 دینار، موحەسەن 1225، نۆرماڵ بۆ 1025 دینار دادەبەزێت.

 

بەهمەن قادر باسى لەوەشکرد، دابەزینى نرخى بەنزین دوو هۆکارى هەیە، کە بریتین لە نرخى بۆرسە و کەمى فرۆش چونکە بەنزینى 690 دینارى و 800 دینارى کاریگەرى زۆر هەبووە لەسەر فرۆشى بەنزینى بازرگانى.