گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گەڕاونەتەوە’’

چاکسازیی گەوران: دەستەى مافى مرۆڤ بە ڕێککارە ئەمنیەکان دڵگران بوون

2022.09.29 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
چاکسازیی گەوران: دەستەى مافى مرۆڤ بە ڕێککارە ئەمنیەکان دڵگران بوون

ناس کورد-

 

چاکسازی گەورانى هەولێر رایگەیاند، سەرۆکایەتى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لەکاتى سەردانیکردنى چاکسازیی بە ڕێککارە ئەمنییەکان دڵگران بوون و گەڕاونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى چاکسازیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێشووتر هەماهەنگی کرابوو لە سەرۆکایەتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، بەڵام پێویست بوو بەر لە گەیەشتنیان پەیوەندی بکەن و زانیاری لەسەر جۆر و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بدەن بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی خاڵەکانی پشکنین بۆ ئەوەی هەماهەنگی و کارئاسانی تەواویان بۆ بکرێت لەکاتی گەیشتنیان بەڵام ڕاستەوخۆ بە دوو ئۆتۆمبێلی تابلۆی تایبەت سەردانیان کردووە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٨ کە پێشووتر هەماهەنگی کرابوو بەڕێزان لە سەرۆکایەتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن، بەڵام پێویست بوو بەر لە گەیەشتنیان پەیوەندی بکەن و زانیاری لەسەر جۆر و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بدەن بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی خاڵەکانی پشکنین بۆ ئەوەی هەماهەنگی و کارئاسانی تەواویان بۆ بکرێت لەکاتی گەیشتنیان بەڵام ڕاستەوخۆ بە دوو ئۆتۆمبێلی تابلۆی تایبەت سەردانیان کردووە، دوای پەیوەندی کردنیان بە بەڕێز  بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر، هەرچەندە بەڕێزیان لە هەمان کات بەشداربوو لە  وۆڕکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (ئاشنا کردنی لایەنە سەرەکیە جێبەجێکارەکانی پلانی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان) کەنوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھاوکاری لەگەڵ کۆمیتەی6 نێودەڵەتی خاچی سوور (ICRC) ئەنجامیدا بوو ، دوای چەند خولەکێکی کەم لە پەیوەندیەکەیان پێشوازیان لێکراوە و کارئاسانی تەواویان بۆکرا وە زۆریش داوایان لێکراوە بێنە ژوورەوە و کاری خۆیان ئەنجام بدەن بەڵام بە ڕێککارە ئەمنیەکان دڵگران بوون و ڕەتیان کردەوە و گەڕانەوە ،ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران/هەولێر هەمووکات  دەرگامان کراوەیە بۆ گشت دەستە و ڕێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان  کە خزمەتی سزادراوان دەکەن بە هیچ شێوەیەک ڕێگریان لێ نەکراوە.

 

ڕاگەیاندنی چاکسازی گەوران/هەولێر