گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشەکانى ئێران

عێراق یاداشێکى توندى رادەستى ئێران کرد

2022.09.29 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق یاداشێکى توندى رادەستى ئێران کرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى عێراق یاداشتێکى توندى رادەستى باڵیۆزى ئێران کرد، بەهۆى هێرشەکانى لەخاکى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى عێراق (29-9-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەممەد کازم ئەلسادقى کرد، بەهۆی تۆپباران و بۆردومانی ئاسمانی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر چەندین شار و گوندی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە تایبەت بەیانی چوارشەممە، کە بووە هۆی مردن و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی، لەنێویاندا ژن و منداڵ،  بووە هۆی ترساندنی دانیشتووان، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێوانیاندا بڵاوکردەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، یاداشتەکە توند بووە و تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر رەتکردنەوەی ئەو کارانە کە تۆقاندن و تیرۆرکردنی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.

 

 وەزارەتەکە داوای کرد رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و پابەندبوون بەو بەڵێنانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە و مانەوە دوورکەوتنەوە لە لۆژیکی سەربازی و زمانی چەک لە چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان.