گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یونیسێف هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشکردنە سەر قوتابخانەیەکى کۆیە راگەیاند

2022.09.29 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
یونیسێف هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشکردنە سەر قوتابخانەیەکى کۆیە راگەیاند

ناس کورد-

 

یونیسێف ئیدانەی هێرشەکەی ئێران دەکات بۆسەر قوتابخانەیەکی کۆیە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ڕێز لە بەیاننامەی جاڕنامەی سەلامەتى قوتابخانەکان بگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوێنەری یونیسێف لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتوە وتى "یونیسێف ئیدانەی هێرشی سەر قوتابخانەیەک لە کەمپی ئاوارەکانی شاری کۆیە دەکات".

 

وتیشى "بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لانیکەم دوو منداڵ بریندار بوون و ژنێکی دووگیانیش گیانی لەدەستداوە. یونیسێف پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و دۆستانی قوربانییەکان دەکات، هیوای زوو چاکبوونەوە و تەواو بۆ منداڵە بریندارەکان دەخوازێت".

 

"هێرشکردنە سەر منداڵان و قوتابخانەکانیان بە تەواوی قبوڵ ناکرێت و دەتوانێت پێشێلکارییەکی جددی مافەکانی منداڵان پێکبهێنێت. پێویستە هەمیشە دامەزراوەکانی قوتابخانە شوێنێکی سەلامەت بن بۆ ئەوەی هەموو منداڵان فێربن و یاری بکەن و گەشە بکەن بە تەواوی تواناکانیان".

 

یونیسێف داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو بارودۆخێکدا منداڵان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بپارێزن، هەروەها ڕێز لە جاڕنامەی سەلامەتى قوتابخانە بگرن.