گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکگرتوو: پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەرێم و عیراق بوەستێنرێت

2022.09.29 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو: پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەرێم و عیراق بوەستێنرێت

ناس کورد-

 

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو داوادەکات هەرچی زووترە جەنگ و خوێنڕێژیی و پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەرێم و عیراق بوەستێنرێت و ناوچەكە نەكرێتە جێی یەكلاكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە (29-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "لە ڕوویەكی تریشەوە ئێمە وەك جارانی تریش دووپاتمان كردووەتەوە دژین بەوە كە خاكی هەرێمی كوردستان بكرێتە سەرچاوەی هەڕەشە لەسەر وڵاتانی دراوسێ و گۆڕەپانی ململانێی خاوەن بەرژەوەندییەكان لە دوورو نزیك".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕاگەیەنراوێك لە (ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان)ـەوە

   

بە داخەوە بۆ چەندەمین جار لە لایەن هێزی سەربازیی ئێران و توركیاوە بۆردومانی ناوچە سنوورییەكان و بارەگای هێزە نەیارەکانیان دەكرێت.

  

 ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەك هەمیشە ئیدانەی ئەم سنووربەزاندن و هێرشانە دەكەین و بە ناڕەوای دەزانین و داواكارین هەرچی زووترە جەنگ و خوێنڕێژیی و پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەرێم و عیراق بوەستێنرێت و ناوچەكە نەكرێتە جێی یەكلاكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان.

   

لە ڕوویەكی تریشەوە ئێمە وەك جارانی تریش دووپاتمان كردووەتەوە دژین بەوە كە خاكی هەرێمی كوردستان بكرێتە سەرچاوەی هەڕەشە لەسەر وڵاتانی دراوسێ و گۆڕەپانی ململانێی خاوەن بەرژەوەندییەكان لە دوورو نزیك.

   

لەم وێستگەیەشدا داوا لە دەوڵەتی فیدراڵیی عیراق ئەكەین كە سەروەریی وڵات بپارێزێت و كێشە هاوبەشەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە گفتوگۆو دانوستان یەكلایی بكاتەوە.

   

سەبارەت بە قوربانییان و زیانمەدانی ئەو هێرشە مووشەكییە ناڕەوایەی رۆژی(28/ 9/ 2022)، داوای لێخۆشبوون بۆ قوربانییان و شیفای خێر بۆ برینداران دەكەین.

   

 

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی 

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

 

29-9-2022