گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

42 ئامانج

73 موشەکى بالیستى..ئێران ڤیدیۆى هێرشەکانى لەخاکى هەرێم بڵاوکردەوە

2022.09.28 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
73 موشەکى بالیستى..ئێران ڤیدیۆى هێرشەکانى لەخاکى هەرێم بڵاوکردەوە

ناس کورد-

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ وشکانییه‌کانی سوپای پاسداران رایگەیاند، بە 73 موشکى بالیستى 42 بنکە و بارەگاى حزبەکانى رۆژهەڵات بۆردومانکراون و پێویستە هەرێم بڕیارى دەرکردنى ئەو حزبانە بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەنەڕاڵ پاکپوور لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئامانجەکانى دژه‌ ئێران له‌ قووڵایی کوردستانی ئێراق له‌ لایه‌ن یه‌که‌کانی فڕۆکه‌ بێفڕۆکه‌وان و موشه‌که‌کانی پاسداران بۆردومانکراون و هێرشەکان تا چەکداماڵینی تەواوەتی گروپەکان بەردەوام دەبن.

 

رونیشیکردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی قەرارگاى حەمزە ئەنجام دراوە، ئامانجەکان بە وردی لە قووڵایی هەرێمی کوردستانی عێراق بە 73 مووشەکی بالستیکی زەمین بە زەمین بۆردومانکراون.

 

جەنەڕاڵ پاکپوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپراسیۆنەکە بۆ سەر 42 ئامانج بووە کە له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا 400 كیلۆمه‌تر له‌ یه‌كتر دوور بوون.

 

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ زه‌مینییه‌كانی پاسداران جەختیکردەوە کە پێویستە ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان گرووپه‌کانى دژه‌  ئێران دەربکەن.