گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

فەرمانێکى توند لە کازمییەوە

2022.09.28 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێکى توند لە کازمییەوە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەرمانى بە هێزە ئەمنییەکان کرد بەدواداچوون بکەن بۆ هێرشەکانى سەر ناوچەى سەوز و ئەنجامدەرانی دەستگیر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران، کازمى جەختى لە پێویستیی پابەندبوونی هێزە ئەمنییەکان کردەوە بە ئەرکەکانی خۆیان لە پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت و خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە.

 

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان داواشی له‌ خۆپیشانده‌ران كرد پابه‌ند بن به‌ ئاشتیخوازی و ڕێنماییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ شوێنه‌كانی خۆپیشاندان.

 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی ئەمنی ئێستا ڕەنگدانەوەی بارودۆخی سیاسییە. جارێکی دیکە بانگەوازی بۆ دیالۆگ دوپاتکردەوە.