گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارزانى: هێرشەکانى ئێران هیچ پاساوێك هەڵناگرێت

2022.09.28 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانى: هێرشەکانى ئێران هیچ پاساوێك هەڵناگرێت

ناس کورد-

 

مەسعود بارزانى رایگەیاند، هێرشەکانى ئێران هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و پێویستە هەرێمی كوردستانیش چیتر نەكرێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی گرفت و ناكۆكییە ناوخۆییەكانی وڵاتانی دراوسێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارزانى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "مووشەكبارانكردن و پەلاماردان چارەسەری كێشەكان ناکات و پێویستە چیتر پەنا بۆ ئەو جۆرە كردەوانە نەبردرێت كە جگە لە تاوانكاری و ناسەقامگیری هیچی لێ بەرهەم نایەت".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

ئەوە بۆ جاری چەندەمە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر پەلاماری مووشەكی و بۆردومانی هێزەكانی ئێران. ئیدانەی ئەو پەلامار و بۆردومانانە دەكەین چونكە بووەتە هۆی كوشتن و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و ژن و منداڵی بێتاوان و ئەوە لە ڕاستیدا تاوانكارییە. لە هەمانكاتیشدا ئەو پەلامار و بۆردومانانە پێشێلكردنی بنەماكانی دراوسێتی و دۆستایەتی و سەروەرییە و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و لە دژی بەرژەوەندی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە.

 

ڕاشیدەگەیێنین كە مووشەكبارانكردن و پەلاماردان چارەسەری كێشەكان ناکات و پێویستە چیتر پەنا بۆ ئەو جۆرە كردەوانە نەبردرێت كە جگە لە تاوانكاری و ناسەقامگیری هیچی لێ بەرهەم ناهێت. داوا دەكەین دەستبەجێ ئەو پەلامار و بۆردومانانە ڕابگیرێن و هەرێمی كوردستانیش چیتر نەكرێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی گرفت و ناكۆكییە ناوخۆییەكانی وڵاتانی دراوسێ.

 

بارەگای بارزانی

28ی ئەیلوولی 2022