گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان؛ مێردمنداڵێک لەکاتی جووتکردندا تراکتۆرەکەی کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا

2019.08.13 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ مێردمنداڵێک لەکاتی جووتکردندا تراکتۆرەکەی کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لە گەرمیان مێردمنداڵێكی تەمەن 17 ساڵ لەکاتی جووتکردندا, تراکتۆرەکەی کەوتووە بەسەریدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە 3ی ئابی 2019 کە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار مێردمنداڵێک لەکاتی جوتکردندا لە گوندەکەیان، تراکتۆر کەوتووە بەسەریدا لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، مێردمنداڵەکە ناوی شاهۆ هیجران حەسەنە و تەمەنی 17 ساڵە، بە مەبەسەتی جووتکردن چووەتە گوندی قەرێتاغی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە  و ئەو ڕووداوەی بەسەر هاتووە. . پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە،  لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە. .