گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بۆ یەکەمجار کوردێک بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

2022.09.28 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار کوردێک بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

ناس کورد-

موحسین مەندەلاوی، پەرلەمانتاری کوردی سەربەخۆی بەغدا بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی ڕەتکردەوە و تەنها 13 دەنگی هێنا.

 

هاوکات هەڵبژاردن کرا بۆ پڕکردنەوەی پۆستی جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق کە پێشتر حاکم زاملی لە ڕەوتی سەدر بوو، بەڵام سەرجەم فراکسیۆنەکە کشانەوە.

 

سێ کەس خۆیان کاندیدکرد بۆ پۆستەکە؛

1- موحسین مەندەلاوی

2- یاسر هاشم حسینی

3- باسم خەشان

 

بە زۆرینەی دەنگ موحسین مەندەلاوی بوو بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی پەرلەمانەکەدا دوو کورد بکرێنە جێگرانی سەرۆک.

May be an image of 3 people, people sitting and people standing