گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەبارەى بۆردومانەکانی ئێران

2022.09.28 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەبارەى بۆردومانەکانی ئێران

ناس کورد-

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند، بۆردومانەکانی ئێران پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەریی عیراق و هەرێمی كوردستانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بۆردومانەکانی ئێرانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بۆردومانەکان پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەریی عیراق و هەرێمی كوردستانە و لەگەڵ بنەماكانی دراوسێیەتی باش و پەیوەندی دۆستانەدا یەكناگرێتەوە.


دەقی راگەیەنراوەكە:
ئەمڕۆ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی چەند ناوچەیەكی جیاجیای هەرێمی كوردستانیان كرد كە بووەتە مایەی زیانی گیانی و ماددی و شەهید و برینداریشی لێكەوتووەتەوە.
ئەم كارە جگە لە زیانە گیانی و مادییەكان و دڵە راوكێی ناو هاووڵاتیان، پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەریی عیراق و هەرێمی كوردستانە و لەگەڵ بنەماكانی دراوسێیەتی باش و پەیوەندی دۆستانەدا یەكناگرێتەوە.
وێڕای ئیدانەكردنی بۆردومانەكان، داوای بەپەلەی راگرتنیان دەكەین، چونكە زیان بە هاووڵاتیان و پەیوەندییەكان دەگەیەنێت.
هەروەك هاوخەمی بۆ قوربانیان دەردەبڕین و هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان