گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا دووەم ڕۆژی جەژن 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

2019.08.13 - 16:07
تا دووەم ڕۆژی جەژن 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان،  وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت، بەراورد بە جەژن و بۆنەکانی دیکە ژمارەکە زۆر زیادی کردووە. . نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە ڕێکەوتی 8ی ئاب تا 12ی ئاب، واتە تا دووەم ڕۆژی جەژن، 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان." . وتیشی، هەرچەندە لە سوریا و تورکیاشەوە گەشتیار هاتوونەتە هەرێم، بەڵام بەگشتی زۆرینەی گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق و بەشێکیش لە ئێرانەوە هاتوون. . وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشکرد، "بەراورد بە جەژنی ڕەمەزان و هەروەها جەژنەکانی ساڵانی ڕابردوو، ڕێژەکە بۆ ئەم جەژنە زۆر زیادی کردووە، بەو پێیەی زۆرینەی کات تا ئەم کاتە 100 هەزار بۆ 150 هەزار گەشتیار هاتبوونە هەرێم، بەڵام ئەم جەژنە تائێستا 208 هەزار گەشتیار هاتوون و هاتنی گەشتیاری دیکەش بەردەوامە و ژمارەکە لە زیادبووندایە." . نادر ڕۆستی جەختیشیکردەوە، ئەوان ساڵانە پلانی دیاریکردنی ژمارەی گەشتیار ئامادە دەکەن، بەڵام لە هەموو بۆنەیەکدا پلانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران ئامادە دەکەن و سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیش دەکەن، بۆ دڵنیابوونەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران بە باشترین شێوە و تائێستاش پلانەکانیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکراوە. . هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی و بوونی چەندین شوێنی گەشتیاری تێیدا، بووەتە جێگەیەکی گەشتیاری گرنگ، بەتایبەت بۆ هاوڵاتیانی خوار و ناوەڕاستی عێراق کە ساڵانە لە جەژن و بۆنەکاندا سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم دەکەن.