گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆمەڵە بۆ ناس کورد: دوو بارەگەمان لە سلێمانی تەختی زەوی کراوە

2022.09.28 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵە بۆ ناس کورد: دوو بارەگەمان لە سلێمانی تەختی زەوی کراوە

ناس کورد-

کەمێک پێش ئێستا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانی، بۆردومانی بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کرا لە گوندی زڕگوێز لە نزیک شاری سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرس لە حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان تایبەت بە "ناس کورد"ی راگەیاند، "ئێران بە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بنکە و بارەگاکانمانی لە زڕگوێز بۆردومان کردووە، دوو بارەگامان تەختی زەوی بوون."

 

وتیشی، "تائێستا دوو بریندارمان هەیە".

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە و بۆ پێنجشەم ڕۆژ لەسەر یەک، ئێران تۆپبارانی گوند و کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانی کرد کە بارەگای حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی لێیە.