کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، گروپێكى چەکدارانی داعشى ده‌ستگیركرد كه ئه‌میرێك لە نێوانیاندایە و سێ گه‌نجى كوردى لهحهوێجه سه‌ربڕیوه. . وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه، هێزه‌كانیان له‌شارى كه‌ركوك گروپێكى "تیرۆریستی" سه‌ر به‌چه‌كدارانى داعشیان ده‌ستگیركردووه. . له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا كه وه‌زاره‌تى بەگری بڵاویکردووەتەوە، گروپەکە دان به‌تاوانه‌كانیاندا ده‌نێن كه چه‌ندین کردەوەی توندوتیژییان ئەنجامداوە. . یەکێک لە چەکدارە دەستگیرکراوەکان، ئەمیری داعش بووە، دان بەوەدا دەنێت کە سێ کوردی شاری کەرکووکیان دەستگیر کردووە و لە قەزای حەویجە سەری بڕیون. . ئەمیرەکەی داعش دەڵێت: "ئەمیر فەرمانی پێکردم سەریان ببڕم و، من و دوو کەسی تر لە گرووپەکەمان کە خەڵکی دیالە بوون، فەرمانەکەمان جێبەجێ کرد و ئه‌و سێ كورده‌مان سه‌ربڕى" . وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنى ئه‌و گروپه‌ى داعش به‌هاوكارى هێزه‌كانى ئاسایش و هه‌واڵگرى شاره‌كه ئەنجامدراوە. . گروپەکە پێش دەستگیرکردنیان پاره و خۆراكیان بۆ خێزانى كوژراوه‌كانى داعش له‌ناو شارى كه‌ركوك بردووه و به‌نیازبوون چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژی له‌و شاره‌دا ئه‌نجامبده‌ن. . https://www.youtube.com/watch?v=NQnEJ7Yfo_o&feature=youtu.be