گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سودانی: بە ڕوونی بە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیم وت

2022.09.28 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
سودانی: بە ڕوونی بە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیم وت

ناس کورد-

محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "من لەو جۆرە خەڵکانە نیم تەنها پێش پێکهێنانی حکومەت بەڵێن بدەم و دواتر جێبەجێ نەکەم، ئەمەم بە ڕوونی بە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ووت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کە ناس کورد بینیویەتی (28ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "لەگەڵ برایانی کورد چەندین کۆبوونەوەمان هەبووە.".

 

دەشڵێت، "نیەتی ڕاستەقینە و ئیردەمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا."

 

باسی لەوەشکرد کە "چارەسەر پرسی نەوتی هەرێم تەنها یاسایی نەوت و گازە، ڕەشنووسی پرۆژەکەمان هەیە لە ماوەی شەش مانگە ئامادەی دەکەین و دەینێرینە پەرلەمان."

 

"ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی یاسایی بودجـە ئامادە بکەین،" ناوبراو وای وت.

 

باسی لەوەشکرد کە "لە یاسایی بودجـە بودجە و موچەی هەرێم جێ دەکەینەوە، نابێت هیچ ڕێکار و بڕیارێک گەل لێی زەرەر مەند بێت."