گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

خوێندنی باڵا زانکۆ لاینی درێژکردەوە

2022.09.27 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵا زانکۆ لاینی درێژکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم ماوەى سیستەمی زانکۆلاینى بۆ 45 کاتژمێری داهاتوو درێژکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتەکە (27ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 48 کاتژمێری دیکە واتە تا کاتژمێر 12ی شەوى پێنجشەممە بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە."


وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن.


عەباس ئەکرەم راشیگەیاند، ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.